تبلیغات
تیروژ . . . - لای مانگە شەوێک

تیروژ . . .

تو این وبلاگ بهترین ها را می بینید

« این سایت را حتمابه دوستان خود معرفی کنید »
نام شما :
ایمیل شما :
نام دوست شما:
ایمیل دوست شما:

سه شنبه سوم مردادماه سال 1391

لای مانگە شەوێک

نویسنده: بهزاد   


لای مانگە شەوێک

ئه‌حمه‌د شاملوو

وه‌رگێڕ:عه‌تا جه‌ماڵی

لای مانگە شەوێک

مانگ دێتە خەونم

دێت و من دەبا

کۆڵان بە کۆڵان

بۆ باخی رەز و

باخی هەڵووژە

دۆڵ بە دۆڵان و

لەم دەشت بۆ ئەو دەشت

بۆ وێ کە شەوان

لە پشت بێشەکان

پەریلەیەک دێ

بە شڵەژاوی

قاچی دەخاتە

نێو ئاوی کانی

دێ و شانە دەک

پرچی شێواوی...

لای مانگە شەوێک

مانگ دێتە خەونم

دێت دەمبا تا..

تەرکی ئەو دۆڵە

بۆ وێ کە شەوان

بە تاک و تەنیا

تاکە داری بی

شاد و پڕهیوا

دێ و رادەدێرێ

دەستی خۆی بە ناز

کە ئەستێرەیەک

داتکێ وەکوو

دڵۆپێک باران

بەجێی میوەکەی

بە سەر چڵیەوە

ببێ ئاوێزان..

لای مانگە شەوێک

مانگ دێتە خەونم

دێت و من دەبا

لە بەندیخانە

وەک گوڵ ئەستێرە

لەگەڵ خۆی بۆ دەر،

دەمبا بۆ ئەوێ

کە شەوی تاریک

هەتا بەر بەیان

شەهیدانی شار

بە فانووسی خوێن

هووتاف دەکێشن

لە شەقامەکان

گۆڕەپانەکان:

مامە یادگار

پیاوی قین لە دڵ

مەستی یان وشیار

خەوتووی یان بێدار؟

مەستین و وشیار،

شەهیدانی شار!

خەوتووین و بێدار،

شەهیدانی شار!


سەرئەنجام شەوێک

مانگ دێتە دەرێ

لەو سەر شاخەوە

لەسەر ئەو دۆڵە

لەم مەیدانەوە

دێت و رەت دەبێ

بە بزە و قاقا

شەوێک مانگ هەر دێ...




یه شب مهتاب

احمد شاملو



یه شب مهتاب

ماه می‌آد تو خواب...

منو می‌بره

کوچه به کوچه ..

باغ انگوری ،

باغ آلوچه،

دره به دره

صحرا به صحرا،

اون جا که شبا

پشت بیشه‌ها

یه پری می‌آد

ترسون و لرزون

پاشو می‌ذاره

تو آب چشمه

شونه‌می‌کنه

موی پریشون…

یه شب مهتاب

ماه می‌آد تو خواب

منو می‌بره

ته اون دره

اون‌جا که شبا

یکه و تنها

تک‌درخت بید

شاد و پرامید

می‌کنه به ناز

دس‌شو دراز

که یه ستاره

بچکه مث

یه چیکه بارون

به جای میوه‌ اش

سر یه شاخه‌ش

بشه آویزون…

یه شب مهتاب

ماه می‌آد تو خواب

منو می‌بره

از توی زندون

مث شب‌پره

با خودش بیرون،

می‌بره اون‌جا

که شب سیا

تا دم سحر

شهیدای شهر

با فانوس خون

جار می‌کشن

تو خیابونا

سر میدونا:

عمو یادگار!

مرد کینه‌دار!

مستی یا هش‌یار

خوابی یا بیدار؟

*مست ایم و هش‌یار،

شهیدای شهر!

خواب ایم و بیدار،

شهیدای شهر!

آخرش یه شب

ماه می‌آد بیرون،

از سر اون کوه

بالای دره

روی این میدون

رد می‌شه خندون…

یه شب ماه می‌آد


یه شب ماه می‌آد…


>

نویسندگان

آمار سایت

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد کل مطالب ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
tirozh

بازی آنلاین